رووداو: ئەدەب و کولتوور
ماڵی هێمن موکریانیی شاعیر بەشێوەیەکی فەرمی چووە ریزی مۆزەخانە گرنگەکانی ئێران و وەک باشترین و گرنگترین مۆزەخانەکانی ئێران هەڵبژێردرا.

سەڵاح پایانیانی، بەڕێوەبەری ماڵی هێمن بە ئەدەب و کولتووری رووداوی راگەیاند: "ماڵی شاعیر و ئەدیبی دیاری کورد هێمن موکریانی لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک باشترین و گرنگترین مۆزەخانەکانی ئێران دیاریکراوە و لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە نازناوی مۆزەخانەی باڵای پێدراوە".

بەڕێوەبەری ماڵی هێمن دەڵێ: "ماڵی هێمن موکریانی کە ماوەی سێ ساڵە بووەتە مۆزەخانە، لەنێو چوارسەد شوێن کە بۆ مۆزەخانە کاندیدکرابوون، لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە بەفەرمی وەک بیستەمین مۆزەخانەی گرنگی ئێران دەستنیشان کرا".

لەبارەی ماڵی هێمنەوە، سەڵاح پایانیانی هەروەها گوتی: "بەپێی بڕیاری حکومەتی ئێران دوای ئەوەی ماڵی هێمن موکریانی وەک مۆزەخانەی نیمچە دەوڵەتی ناسێندرا، ئیدی وەک مۆزەخانەیەکی هەمیشەیی دەمێنێتەوە و کەس مافی داخستنی نابێت".

هێـمن نازناوی نووسهر و شاعیری دیاری كورد سهید محهممهد ئهمینی كوڕی سهید حهسهنی شهیخولئیسلامی موكرییه. ساڵی 1921 له گوندی لاچینی نزیك شاری مههاباد له رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایکبووە و 16ی نیسانی 1986 لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ