داهاتی کۆمپانیای تێسلا لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدا، 25 ملیۆن دۆلارە. پێشئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێکیان بچێتە سەر شەقامەکان، 250 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە بۆ کڕینی ئۆتۆمبێلەکە.
کۆمپانیای تێسلا هەمیشە هەوڵیداوە کاربکات لە بواری وزەی خاوێن. لەدوایین پێشانگەیدا، ئۆتۆمبێلێکی نمایشکرد کە بە وزەی خۆر کاردەکات. ئۆتۆمبێلەکە دەتوانێت رۆژانە 25 تاوەکو 50 کیلۆمەتر بە وزەی خۆر کاربکات، ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئەمریکا بۆ رۆژێک 30 کیلۆمەترە.
تێسلا گرنگییەکی زۆری داوەتە ئۆتۆمبێلەکە. ئێلۆن مەسک، خاوەن و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بانگەشەی ئەوە دەکات ئۆتۆمبێلەکەیان لە باشترین و بەهێزترین ماددە دروستکراوە و دەڵێت "ئەگەر ماددەیەکی لەوە بەهێزتر هەبووایە بەکارمان دەهێنا."
خێرایی و هێزێکی بێوێنەی هەیە، بەجۆرێک لە ماوەی 2.9 چرکە خێراییەکەی لە سفرەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاژێرێک و هێزی ئۆتۆمبێلەکە 800 توانای ئەسپە.
ئەم تایبەتمەندییانە وایان کردووە داواکارییەکی زۆر هەبێت لەسەر کڕینی ئۆتۆمبێلەکە و تەنها لە هەفتەی یەکەمدا 250 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردووەتەوە و نرخی هەر فۆرمێک 100 دۆلارە. بەوپێیەش پێش ئەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێکیان بچێتە سەر شەقامەکان، 25 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ