رووداو- ئاژانسەكان
لێكۆلینەوەیەكی ئەمریكی نوێ دەریدەخات كە دەرزی لێدان لە گۆی مەمكی ئافرەتانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمك، دەیانپارێزێت لە كاریگەرییە لاوەكییەكانی چارەسەری كیمیایی.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات ئەم دەرزییە وادەكات كە جەرگ كاریگەری ئەم دەرزییە رانەگرێت. ئەم لێكۆڵینەوەيە لەكاتێكدایە كە هەفتەیەك لەمەوبەر لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی بەریتانی رایگەیاند کە رەنگە لە ساڵی 2020 بەتەواوەتی شێرپەنجەی مەمک کۆتایی بێت و جارێکی دیکە بەرۆکی ژنان نەگرێتەوە.
شێرپەنجەی مەمك، بریتییە لە گۆڕانی شێرپەنجەیی لە شانەكانی مەمكدا، كە زیاتر لە كۆكەرەوە و رێڕەوەكانی شیردا روودەدات. شێرپەنجەی مەمك زیاتر لە پێنجیەكی ئەو شێرپەنجانە پێكدێنێت كە تووشی ئافرەتان دەبێت و لەساڵی 2008 دا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 458 هەزار كەس بەو شێرپەنجەیە مردوون.
سیلڤیا كرۆس، لێكۆلەرەوەی پزیشكی لە گۆڤاری پزیشكی (جورنال أف فیجوالایزد إكسبیریمنتس) دەڵێت، گەیاندنی دەرمانەكە لەرێگەی دەرزی بەشێوەیەكی راستەوخۆ بۆ گۆی مەمك زۆر باشە، چونكە دەرمانەكە لەهەموو خانەكانی لەش بڵاودەبێتەوە.
ئەو دەشڵێت، لێكۆلەرەوەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر ژمارەیەك مشك ئەنجامداوەو و دواتریش لەسەر مرۆڤ ئەنجامیان داوە و ئەنجامی باش بەدەستهاتوون.
ئەم شێوازای چارەسەركردنە دەریخستووە كە كاری بۆماوەیی نەخۆشی شێرپەنجە رادەگرێت.
هەفتەیەك لەمەوبەر توێژینەوەیەکی نوێ کە گۆڤارێکی پزیشکی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئاماژەی بەوەکرد کە لە چەند پشکنینێک بۆیان دەرکەوتووە کە چەند جۆرێک لە دەرمانیان دۆزیوەتەوە بەرگری لەشی ئافرەت زیاد دەکات و لە شێرپەنجەی مەمک دەیپارێزێت.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە زاری بەڕێوەبەری لەناوبردنی شێرپەنجەی مەمک لە بەریتانیا دەڵێت: "توانیومانە سەرکەوین بەسەر بەشێک لە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی مەمک، بۆیە لەو باوەڕەداین کە لە ئایندەدا بەشێوەیەکی گشتی نەخۆشی شێرپەنجە کۆتایی پێبهێنین".
بەپێی توێژینەوەیەكیش كە لەنێوان ساڵانی 2004- 2009 لە هەرێمی كوردستان و عێراق لەسەر 5044 ئافرەت ئەنجامدراوە، دەركەوتووە شێرپەنجەی مەمك بڵاوترین جۆری شێرپەنجەیە لەنێو ژناندا و 14%ی ئەو ژنانەی گرێ لە مەمكیاندا هەبووە، هۆكارەكەی شێرپەنجە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ