500 جۆرە رووەکی سروشتی و پزیشکی لە سووریا هەیە

09-11-2013
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن رووەکی پزیشکی
A+ A-
رووداو- سەورە 

وڵاتی سووریا بە فرەیی جۆرەکانی رووەکی سروشتی ناسراوە و چینەکانی خاکەکەی هەمەجۆرن، ئەمەش بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا لە ناوچەکە.

لە سووریا 3150 جۆرە رووەک تۆمارکراوە، کە دەگەڕێنەوە بۆ 130 جۆری سەرەکی لەو وڵاتە. جۆرەکانیش بریتین، لە نەرجسی، بەقولی، ئەلقەبارییە، ئەلمورەکەبە، سەوسەنییە، خەبازییە و شەفەوییە..هتد، جگە لە جۆرەها رووەکی وشکانی، کە دەتوانرێت لە بواری پزیشکی و دروستکردنی بۆن بەکار بهێنرێت، وەک ئەلزعتەر، عەنسەل، زەلوع، بابۆنج و زەعفەران.

سوهەیل مخەول، بەڕێوەبەری کارگێری رەزگەری لە دەستەی لێکۆڵینەوە کشتوکاڵی دەڵێت، بەشێک لەو رووەکانە دەتوانرێت لە رووی پزیشکی و دووبارە چاککردنەوەی بۆماوەییەکانی کاری لەسەر بکرێت، ئەوەش لە رێگەی دیاریکردنی جۆرەکان و پێدانی گرنگی بە هەندێ لە جۆرەکان بە پێی پێوەری کشتوکاڵی، ژینگەیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە