سپێرم ئەمریكی، منداڵیش هیندی

23-05-2013
سەروەر سالار
نیشانەکردن بەکرێدانی منداڵدان
A+ A-
رووداو- CBC

زۆرێک لە کۆمپانیاکان بەمەبەستی بەدەستهێنانی هێزی کاری هەرزان روو لە هیندستان دەکەن، وا دیارە هاوسەرە ئەمریکییەکانیش بیر لە هەمان کار دەکەنەوە. گوندێکی ئەو وڵاتە بووەتە ناوەندی بەکرێدانی منداڵدان، كە ئۆفەرێکە بۆ ژنانی گەنج، کە دەبنە هەڵگری کۆرپەی خەڵکانی دی تاوەكو لەدایک دەبن.

بۆ زۆرێک لە هاوسەرەکان، بەکرێگرتنی منداڵدان تاکە هەلە بۆ ئەوەی بە منداڵی خۆیان شاد بن، هەر بۆیە ساڵانە سەدان ئەمریکی بۆ ئەو مەبەستە روو لە وڵاتی هیندستان دەکەن.

خاتو دەینا لەگەڵ چاندرای هاوسەری لەوکاتەوەی 14 ساڵ لەمەوبەر هاوسەرگیرییان کرد لە هەوڵی دروستکردنی منداڵدان. ئەوان پێیانوایە کوڕە تازەبووەکەیان موعجیزەیە، چونکە پزیشکەکان بە دەینایان گوتبوو "تۆ هەرگیز منداڵت نابێت".

گەورەترین خەمم ئەوەیە، سوود لە نائومێدی ژنێک وەربگرم، کە لە بێ پارەییدا ئەوکارە بکات و جەستەی توانای ئەوەی نەبێت

لەکاتێکدا بۆ کوڕە تازەبووەکەی دەڕوانێ، دەینا لە خۆشیدا دەڵێ "دەتوانم بەدرێژایی ژیانم لەم شوێنەدا بەپێوە بوەستم".

لە کۆتاییدا خەونەکەیان هاتەدی، ئەوکاتەی 8000 میلیان بڕی لە ئەمریکاوە بەرەو هیندستان، ئەو وڵاتەی شوێنی لەدایکبوونی چاندرا باوکی منداڵەکەیە.

ئیسان (کوڕە تازەبووەکە) لە منداڵدانی (بەکرێگیراوی) ئافرەتێکی هیندییەوە لەدایکبووە، لە شارۆچکەیەكی تەپوتۆزاویی ئاناندی هیندی، کە ناوەندێکی پیشەسازی ملیۆنان دۆلاریی بەکرێدانی منداڵدانە.

کۆرپەلەکە لە تۆوی خودی چاندرا و هێلکۆکەیەک دروستکراوە و لە منداڵدانی ئافرەتێکی هیندیدا چێندراوە، کە ئەویش لە بەرامبەردا پارە وەردەگرێت.

نایانا پاتێل، كە پزیشكی دەینا و چاندرایە، دەڵێ هاوکاری 200 هاوسەری ئەمریکی كردووە تاوەكو لەم رێگایەوە ببنە خاوەنی منداڵ.

پاتێل دەڵێ "کاتێک دوو هاوسەری بێ منداڵ دەبینی، تێدەگەی چەند بێزار و نائومێدن و هەست بە ژیان ناکەن".

ئەم بزنسە روو لە زیادەی هیندستان وەکو پێویست رێکنەخراوە، بەهۆی هەڵەیەکەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكاندا كاتێك منداڵێک بە دوو هاوسەر درابوو، كە دواتر دەرکەوت هی خۆیان نەبوو.

بەڵام بەکرێدانی منداڵدان لە هیندستان هەرزانە و تەنها 25000 دۆلاری تێدەچێت، کە ئەمەش کەمترە لە چواریەکی تێچوونی ئەو کارە لە ئەمریکا. ئەو ئافرەتەی منداڵدان دەداتە کرێ، تەنها 8000 دۆلاری ئەو پارەیە وەردەگرێ.

لە کلینیکەکەی دکتۆرە پاتێلدا شوێن دیاریکراوە بۆ مانەوەی بەزۆری ئافرەتە سکپڕەکان، شوێنەکە قەرەباڵخە و ژنە سکپڕەکان لە خانەوادەکانیان دادەبڕێن.

ئەوان پێیانوایە کوڕە تازەبووەکەیان موعجیزەیە، چونکە پزیشکەکان بە دەینایان گوتبوو "تۆ هەرگیز منداڵت نابێت

مینا پارمار، یەکێکە لەو ژنانەی منداڵدانی بەکرێ داوە بە دوو هاوسەری ئەمریکی، ئەو دەڵێ: "پێشتر مانگانە بە 30 دۆلار خزمەتکاریم کردووە". دەشڵێ "ئەو پارەیەی لە سکەکەیەوە دەستی دەکەوێ لەپێناوی خوێندنی کوڕەکەیدا سەرفی دەکات".


ئایا یاسا ئەم ژنانە دەپارێزێت؟

د.پاتێل دەڵێ "مافیان هەیە لە هەر قۆناخێکی سکپڕییەکەدا کۆتایی بە سکەکە بهێنن ئەگەر پێی ئاسوودە نەبوون، بەڵام لەوکاتەدا دەبێ هەموو ئەو پارەیە بۆ دوو هاوسەرەکە بگێڕنەوە، کە تا ئەوکاتە خەرجیان کردووە".


دەینا و چاندرا لە پەیوەندی ناهاوسەنگ لەگەڵ خاوەن منداڵدانەکە نیگەرانن. دەینا دەڵێ "گەورەترین خەمم ئەوەیە، سوود لە نائومێدی ژنێک وەربگرم، کە لە بێ پارەییدا ئەوکارە بکات و جەستەی توانای ئەوەی نەبێت".
 دەینا لە خۆشیدا دەڵێ "دەتوانم بەدرێژایی ژیانم لەم شوێنەدا بەپێوە بوەستم"

هەروەها دەڵێ: "ئەو کێشەیەمان هەیە، بیر لەوە دەکەینەوە ئایا ئێمە هەل دەقۆزینەوە؟ چونکە لەڕاستیدا ئێمە بەهۆی لایەنە داراییەکەوە لە هیندستان ئەو کارەمان ئەنجامداوە".

بەڵام ئەو گومانە رێگای لە سەدان هاوسەری ئەمریکایی نەگرتووە، کە دێن بۆ هێندستان بۆ هەرزان بەکرێگرتنی منداڵدان. د.پاتێل زۆر سەرقاڵە و خەریکی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی تایبەتی نوێیە.

ئەو پزیشکانەی لێدوانیان بۆ CBC tv داوە دەڵێن: ئەمە بزنسێکە هەردوولا تێیدا براوەن. هاوسەرەكان منداڵێک بەدەستدێنن، ئافرەتەکەی دیكەش پارەیەکی ئەوتۆ بەدەستدێنێ ژیانی دەگۆڕێت.

کێشەکە ئەوەیە زۆرێک لەو ئافرەتانەی منداڵدانیان بەکرێ دەدەن زۆر زۆر هەژارن. هەندێکیان تەنانەت نەخوێندەواریشن. لەوانەیە بەهۆی نەبوونی خوێندن و پەروەردەوە، کلینیکەکان لەم کاسبییە بە قازانجەدا بەكاریانبهێنن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە