بۆ ئەوەی پێستی رووخسارت چرچ و لۆچی تێنەكەوێت و هەمیشە گەنجانە دەربكەوێت، چەند رێگەیەكی ئاسان هەن بەكاریان بێنە.
لەسەر پشت پاڵكەوە:
كاتێك بەشێوەیەك رادەكشێی كە رووخسارت دەكەوێتە ژێرەوە و فشاری دەكەوێتە سەر، چرچی لە پێستدا دروستدەبێت. چرچەكان سەرەتا كاتین و دوای هەستان چاك دەبنەوە، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كات و دووبارەبوونەوەی نووستن بەو شێوازە، چرچییەكان دەبنە هەمیشەیی. ئەگەر لەسەر پشت پاڵبكەویت، رووخسارت لەسەرەوە دەبێت و فشاری ناكەوێتە سەر و چرچییەكان دروست نابن.
ماسی بخۆ:
گۆشتی ماسی پرۆتینی تێدایە، پرۆتینیش لە یەكە پێكهێنەرەكانی شانەكانی پێستە، لە چەورییەكەشیدا ئۆمێگا 3 هەیە كە پێست گەنج و تەڕ دەكاتەوە.
بە چاو لە شتەكان ورد مەبەرەوە:
كاتێك چاوت بەكاردەهێنیت بۆ وردبوونەوە لە شتەكان، یان سەیركردن لەبەردەم تیشكی خۆردا، ماسولكەكانی چواردەوری چاو و رووخسارت ماندوو دەكەیت، سەرەتا درزێك لەژێر پێستدا دروستدەبێت، بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا درزەكە جێگیر دەبێت و دەبێتە چرچ و بە ئاشكرا دەردەكەوێت.
بۆ چارەسەری، چاویلكە بەكاربهێنە كە وادەكات بێ ئەوەی پێویست بە فشاركردن لە چاو و رووخسارت بكەیت، شتەكان بە باشی ببینیت، لە بەر تیشكی هەتاویشدا چاویلكە هەتاوییەكان، پێستی دەوروبەری چاو لە چرچبوون دەپارێزن.
ڤیتامین C بدە لە پێستت:
توێژینەوە نوێیەكان دەڵێن ئەو كرێمانەی بڕێكی باش ڤیتامین C یان تێدایە، دەبنە هۆی توندوتۆڵكردنەوە و گەنجبوونەوەی پێست، ئەوەش لە ئەنجامی بەهێزكردنی ریشاڵە بەستەرەكانی پێستەوە روودەدات.
لەكاتی هەڵبژاردنی كرێمی پێستدا، سەرنج بدە و بزانە ماددەی L-ascorbic acid ی تێدایە یان نا، چونكە ئەمە شێوازە هەرە بەسوودەكەی بەكارهێنانی ڤیتامین C یە.
دەموچاوت زۆر مەشۆ:
لە پێستدا چەوری و شێدارییەك هەیە، رێگا لە چرچبوونی پێست دەگرێت، بەڵام زۆر شووشتنی رووخسار، ئەو چەوری و شێدارییە دەشواتەوە. وا باشە بۆ دەموچاو شووشتن، ئەو سابوونانە بەكاربهێنیت كە ماددەی شێداریان تێدایە، یان سوود لە كرێمە شێداركەرەوەكان وەربگرە.
ئامۆژگارییە زانستییە گشتییەكانی تایبەت بە پێست، دەتوانن روخسارت لە چرچبوون بپارێزن
دووركەوتنەوە لە زۆر بەركەوتنی تیشكی خۆر. بەكارهێنانی كرێمە دژە خۆرەكان بەسوودە. جگەرە مەكێشە، چونكە دووكەڵەكەی زیان بە پێستی رووخسار دەگەیەنێت. ئەو جلوبەرگانە بەكاربێنە كە رێگرن لە تیشكی خۆر. كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ