یانەی مانچێستەر سیتی دووپاتیکردەوە گرێبەستەکەی فرانک لامپاردیان تا کۆتایی ئەم وەرزە نوێکردەوە
لامپاردی تەمەن 36 ساڵان لەهاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە ریزەکانی مانچێستەر سیتییەوە کرد و تائێستا لەکۆی 17 یاری شەش گۆڵی تۆمارکردووە ئەمەش دوا بەدوای بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی.
بەپێی گرێبەستی پێشوو، دەبوایە لامپارد لەسەرەتای ئەمساڵدا بگەڕێتەوە یانەی نیویۆرک سیتی بەڵام لەسەر داوای مانوێل پێلیگرینی، گفتوگۆییەکان لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە دەستیپێکرد و لەکۆتاییدا گەیشتنە رێكکەوتنێک سەبارەت بەمانەوەی لامپارد.
یانە ئەمریکییەکە لەبەیاننامەیەکدا داوای لەهاندەران کرد کە ئارام بن تاکو ئەرکەکەی لامپارد لەئینگلتەرا تەواو دەبێت ئەوسا لە دەگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا و شان بەشانی دەیڤد ڤییا یاری دەکات کە ئێستا ئەویش بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەیەکی ئوستڕالی دەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ