هۆکاری نەچوونی ریاز مەحرەز بۆ مانچێستەرسیتی ئاشکرابوو

01-02-2018
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن بزانە هۆکارەکەی چی بوو
A+ A-
رووداو – هەولێر

هەنگاوەکانی یانەی مانچێستەرسیتی ئینگلیزی بۆ گواسنتەوەی ریاز مەحرەزی جەزائیری و یاریزانی لێستەرسیتی  شکستیهێنا .

رۆژنامەی لێستەر مێرکۆری ئینگلیزی وردەکاری دەستەوارەو داواکاری لیستەرسیتی بۆ دەستبەرداربوون لە ریاز مەحرەزی ئاشکراکرد و نووسیویەتی، مانچێستەرسیتی دەستەوارەیەکی بۆ کڕینی مەحرەز پێشکەشی لێستەرسیتی کردو ئامادەبوو بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێکی یانەکەیش کە ناوی نەهێنراوە بداتە لێستەر بۆ دەستبەرداربوون لە ریاز، بەڵام لێستەر داواکارییەکەی رەتکردووەتەوەو داوای کردووە بڕی 95 ملیۆن یۆرۆی لە مانسیتی کردووە، بەڵام مانسیتی داواکارییەکەی لێستەری رەتکردووەتەوەو هەوڵەکە بەتەواوی شکستیهێنا.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، مەحرەزی 26 ساڵ بە یانەکەی راگەیاندبوو دەستبەرداری بن و وسیتی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە مانسیتی نیشانداوە، بەڵام بەرپرسانی یانەکەی رێگرییان لێکرد.



 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە