زاخۆ دەیەوێت لە دڵخۆشکردنی هاندەرانی بەردەوامبێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زاخۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای 18 رۆژ دوورکەوتنەوە لە هاندەرانی، یانەی زاخۆ دەگەڕێتەوە نێو یاریگەی خۆی و دەیەوێت بەردەوامبێت لەسەر ئەنجامە باشەکانی و سێ خاڵی دیکە بباتەوە.
 
لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەرامبەر یانەی مینا یاریی دەکات و تیپەکە چاوی لە بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی دیکەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە نزیکببێتەوە.
 
زاخۆ لە دوایین 5 یارییدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، 18 رۆژە لە یاریگەی خۆیدا یاریی نەکردووە و دەیەوێت بەبردنەوەی یارییەکەی ئەمڕۆوە بگەڕێتەوە باوەشی هاندەرانی.
 
تیپەکەی پرا دەلال رۆژی شەممە دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە ئەنجامدا، شێرکۆ کەریم و ئەحمەد ئیبراهیم گەڕاونەتەوە نێو پێکهاتەی تیپەکە، بەڵام هێشتا شێرکۆ بەتەواوی ئامادەنییە.
 
زاخۆ ئێستا لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە و بەبردنەوەی یارییەکە دەتوانێت دوو هەنگاوی دیکە لە ریزبەندەکەدا بچێتە پێشەوە.
 
یانەی مینا سێزدەیەمی ریزبەندە، 5 یاریی لەم وەرزەدا بردووەتەوە و چاوی لەوەیە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامێکی باشەوە بگەڕێتەوە بەسرە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە