رووداو-هەولێر
رافایل ڤارانی بەرگریکەری فەرەنسی بڕیاریداوە یانەی ریال مەدرید جیبهێڵێت.
بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، رافایل ڤارانی فەرەنسی بێزاری خۆی لە یانەکە دەربڕیوە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی یانە شاهانەییەکە جێبهێڵێت.
لەلایەکی دیکەوە پرۆگرامی ئێل چرینگیتۆ لە تویتەر ئەم هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ڤاران بە یانەکەی گوتووە دەیەوێ لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری ببن و بچێتە یانەیەکی دیکە.
رۆژنامەی مارکای مەدریدیش نرخی ڤارانی بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە و ئەگەریش هەیە یاریزانەکە بەهەمان رێگەی کریستیانۆ رۆناڵدۆدا بڕوات و بچێتە یوڤێتنوسی ئیتالی.
ڤاران لە ساڵی 2011 پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لەگەڵ ریال مەدرید 500 ملیۆن یۆرۆیە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ