رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێ لایه‌نی شاراوه‌ی پزیشكی بایرن میونشن، هانز فیلیم مۆله‌ر.
هانز به‌مدواییه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كاره‌كه‌ی له‌و یانه‌یه پێشكه‌شكرد، وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌و ره‌خنانه‌ی له پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌كه گیرا، به‌هۆی زۆری پێكانی یاریزانه‌كانی له‌و ماوه‌ی دواییدا، كه هۆكاری دۆڕانی تیپه‌كه بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی پۆرتۆى پورتوگالى له چامپیۆنسلیگدا.
رۆژنامه‌كه زیاتر تیشكی خستووه‌ته سه‌ر شێوازی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پزیشكه بۆ یاریزانه پێكراوه‌كان، كه ده‌ركه‌وتووه مۆله‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردن شێوازی سه‌یری به‌كارده‌هێنا، له‌وانه لێدانی خوێنی گۆلك و بزن له یاریزانه پێكراوه‌كان به‌هۆی شرینقه‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، مۆله‌ر كه نزیكه‌ی 40 ساڵ پزیشكی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بووه، سووربووه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی شێوازی سه‌یر، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانیبا به شێوازی ناسراو له پزیشكی هاوچه‌رخ چاره‌سه‌ری بكات، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل یاریزانی یانه‌ی سانت جۆنستۆنی سكۆتله‌ندی، پیته‌ر ماكدۆنالد وه‌ك نموونه هێناوه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی مۆله‌ر چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه، له‌و پێكانه ئاڵۆزه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی ژێیه‌كانی ئه‌ژنۆی تووشی هاتبوو، ئه‌ویش لێدانی 50 ده‌رزی ته‌واو له پوختكراوی خوێنی بزن بوو.
ئه‌و یاریزانه تاك نه‌بوو ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رییه سه‌یره‌ی بۆ كرابێت، چونكه چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی جیهانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پزیشكه چاره‌سه‌ر كراون، هاوشێوه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و یواسین بۆڵتی راكه‌ری جامایكی پاڵه‌وانی ماوه كورته‌كانی جیهان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ