هەولێر و رادان جیا بوونەوە

01-06-2013
هەرێز جەمال
نیشانەکردن یانه‌ى هه‌ولێر
A+ A-
رووداو

دوای ئەوەی بەهۆی خراپی باروودۆخی ئەمنی لە شاری بەغداد راهێنەری رادان بڕیاری دا بەهیچ شێوەیەك نەچێتە شاری بەغداد ئه‌مڕۆ ڕاهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ .

رێبین ره‌مزى ڕیكخه‌رى راگه‌یاندنى یانه‌ى هه‌ولێر له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانى گوتى " ئەمرۆ شەممە لە بارەگای یانەی هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی یانە و راهێنەر رادان ئەنجامدرا، لەم كۆبوونەوەیەدا بەفەرمی رادان داوای لێبوردنی كرد، كە ناتوانێت بچێتە شارەكانی عێراق جگە لە شارەكانی كوردستان نەبێت.".


 بۆیە سەرۆكی یانە بەراشكاوانە پێ راگەیاند، كە ئەو رەزامەند نابێت لەگەڵ تیپەكە نەچێتە شاری بەغداد و بەشێوەیەكی فەرمی هەردوو لا رێكەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە