رووداو - هەولێر
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی کوردستان لە دووەم یاری خۆیدا لە پاڵەوانیەتی کۆنیفادا سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی کۆریای یەکگرتوودا بەدەستهێنا میدیا بەریتانییەکان بەگرنگییەوە باسی هەڵبژاردەکە دەکەن و پشت بە زانیاری رووداو دەبەستن.
هەڵبژاردەی کوردستان بەئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بەسەر کۆریای یەکگرتوودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەپلەی یەکەمی کۆمەڵەی دووەم خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی پاڵەوانیەتییەکە.
گۆڤاری تایمی ئەمریکی لە راپۆرتێکی هەواڵیدا باسی لە سەرکەوتنەکانی هەڵبژاردەی کوردستان کردووەو پشتی بەزانیارییەکانی رووداو بەستووە.
گۆڤاری تایم پشتی بە هەواڵێکی تۆڕی میدیایی رووداو بەستووەو بڵاویکردووەتەوە" هەڵبژاردەی کوردستان سەرکەوتنەکانی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە.
تایم گۆڤارێکی هەفتانەی ئەمریکییەو لە شاری نیویۆرکەوە دەردەچێت، ئەو گۆڤارە لە ساڵی 1923ەوە دامەزراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ