بایرن بە سێ گۆڵ سێ خاڵی بەدەستهێنا

01-09-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن بایرن میونشن-ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

لە گەڕی دووەمی بۆندێسلیگای ئەڵمانیا بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا سێ خاڵ و سێ گۆڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریگەی مێرسیدس بێنز ئارێنا یانەی شتوتگارت میوانداری بایرن میونشنی کرد، بایرن توانی بە سێ گٶل و سێ خاڵ یاریگە جێبهێڵێت.

بایرن میونشن لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 37 لیۆن گۆرێچکا تۆامری کرد،  گۆڵەکانی دیکەی بایرن لە گێمی دووەم و خولەکی 62 و 76 لە رێگەی لیڤان دۆڤسکی و تۆماس مۆلەرەوە تۆمارکران.

بایرن میونشن بە 6 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە و یانەی شتوتگارتیش بە بێ هیچ خاڵێک گەڕی دووەمی تەواو کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە