رووداو - هه‌ولێر
هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی چێڵسی، ئیدین هازارد و نگۆلۆ كانتێ نزیكبوونه‌ته‌وه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان، ئه‌مه‌ش به هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی شێوازی هێرشبه‌رانه‌ی تیپه‌كه‌یان له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر ماوریزیۆ ساریدا.
ماڵپه‌ڕی جیهانیی گۆڵ بڵاویكرده‌وه، كارگێڕیی چێڵسی پێیانوایه ئه‌و ئاسته‌ی تیپه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه‌دا له ژێر سه‌ركردایه‌تی ساریدا پێشكه‌شی ده‌كات، وه‌كو جادوویه‌ك كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئه‌و دوو یاریزانه هه‌یه گرێبه‌سته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه.
هازارد له‌گه‌ڵ چێڵسی گرێبه‌ستی تاوه‌كو 2022 واژۆكردووه، ریال مه‌دریدیش له ماوه‌ی رابردوودا هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه بباته ریزه‌كانییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌م وه‌رزه هازارد و كانتێ زۆر دوودڵ بوون گرێبه‌سته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه به هۆی رۆیشتنی راهێنه‌ر كۆنتی و هاتنی ساری، ئه‌وان ترسیان له‌وه هه‌بوو داهاتووی تیپه‌كه له‌گه‌ڵ شێوازی كاركردنی ساری گۆڕانكاریی خراپی به‌سه‌ردابێت.
كارگێڕیی چێڵسی ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی هازارد و كانتێ نوێبكاته‌وه و مووچه‌كانیان له مووچه‌ی هه‌موو یاریزانه‌كان زیاتر بكه‌ن و هه‌فتانه هه‌ریه‌كه‌ی 300 هه‌زار پاوه‌ند مووچه‌یان پێبدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ