بروسك یه‌كه‌م بوو

01-12-2013
هەرێز جەمال
نیشانەکردن پاڵەوانیەتی تایکواندۆ
A+ A-
بروسك یه‌كه‌م بوو

 یانەکانی بروسک و ئافرەتانی هەولێر نازناوەکانی پاڵەوانیەتی تایکواندۆی هەولێریان بردەوە. بە بەشداریی حەوت یانە پاڵەوانیەتی تایکواندۆی یانەکانی پارێزگای هەولێر لە ناوەندی لاوانی شاوێس بۆ ماوەی رۆژێک لەسەر ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوەچوو.

 تایکواندۆکارانی تیپەکانی پایتەختی کوردستان کە رکابەرییەکی بەهێزییان پیشاندا، لەسەر ئاستی لاوان یانەی بروسک پلەی پێشەنگی وەرگرت، یانەکانی قەڵا و خەبات لە پلەکانی دووەم و سێیەم هاتن.

 لە یارییەکانی تازەپێگەیشتوانیش یانەی خەبات پلەی یەکەمی وەرگرت و یانەی قەڵا پلەی دووەم و یانەی بروسک پلەی سێیەمیان وەرگرت.

 کچانی یانەی ئافرەتانی هەولێریش توانیان بەئاست و بە ئەنجام نازناوی کچانی پایتەخت ببەنەوە، کچانی یانەی بروسک لە پلەی دووەم بوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە