رووداو -ئەحمەد سەنگاوى
لەگەڕى پانزەى لالیگە هەردوو یانەى بارسێلۆنا و ئەتلەتیک بلباو، لە یاریگەى سانمامێسى تایبەت بە یانەى بلباو رووبەڕووى یەکدى بوونەوە.
هەر لەسەرەتایى دەستپێى یارییەکەوە یاریزانانى بلباو هەوڵى تۆمارکردنى گۆڵیان دەدا، بەڵام بەهۆى تۆکمەى هێڵى بەرگرى بلباو هەوڵەکانى بارسێلۆنا مایە پوچ بوون. لە تایمى دووەمدا یانەى بلباو فشارى زۆرى بردە سەر گۆڵى پینتۆى گۆڵپارێزى یانەى بارسێلۆنا، ئەوە بوو لە خولەکى٧٠ ئیكار مۆنتاین تاکە گۆڵى یارییەکەى تۆمار کرد.
بەمشێوەیە بلباو بارسێلۆناى تووشى یەکە شکست کردەوە لە خولى ئیسپانى. جێى گووتنە لە ساڵى ٢٠٠٦وە بارسێلۆنا نەیتوانیوە لە یاریگەى سانمامێس سەرکەوتن تۆماربکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ