رووداو ـ هه‌ولێر
ته‌نیا چه‌ند كاژێرێك دوای بڕیاری یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور، به ئه‌نجامدانی یاری فیناڵی لیبرتادۆریس له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا، هه‌ردوو یانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كه بایكۆتی ه‌ئو بڕیاره‌یان كرد.
یانه‌ی بۆكاجۆرنیۆرز، كه یاری یه‌كه‌مدا له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به 2 گۆڵ له‌گه‌ڵ ریڤه‌رپلێت یه‌كسان بووه، راگه‌یاندراوێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند "به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین یارییه‌كه ئه‌نجام بدرێت، پێویسته به سه‌ركه‌وتن بۆ ئێمه هه‌ژمار بكرێت و جامه‌كه به ئێمه ببه‌خشرێ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ریڤه‌رپلێت ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر یاریزانه‌كانمان و گیانیانی خستووه‌ته مه‌ترسی".
له لای خۆیه‌وه، ریڤهرپلێتیش رایگه‌یاند "گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ برنابیۆ سته‌مێكی ئاشكرایه له یانه‌كه‌مان ده‌كرێت، بۆیه هه‌ر ده‌بێ یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆمان مۆنیمونتال به‌ڕێوه‌بچێت".
دوای ئه‌وه‌ی یاری چوون له‌سه‌ر یاریگه‌ی بۆمبۆنێرای تایبه‌ت به بۆكاجۆنیۆرز به‌ڕێوه‌چوو، به‌ر له یاری گه‌ڕانه‌وه، كه بڕیاربوو له یاریگه‌ی مۆنیمونتالی تایبه‌ت به ریڤه‌رپلێت به‌ڕێوه‌بچێت، جه‌ماوه‌ری ریڤه‌رپلێت به‌ردبارانی یاریزانانی بۆكاجۆنیۆرزیان كرد و چه‌ند كه‌سێكیان بریندار بوون، كه به‌هۆیه‌وه یارییه‌كه دواخرا و دواتر له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوره‌وه بڕیاردرا یارییه‌كه له یاریگه‌یه‌كی بێلایه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام بدرێت و دواجار بڕیار له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی درا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ