نوسینى -فهرحان ئهنوهر
لە پشتی هەموو سەرکەوتنەکانی لیڤەرپۆڵ پیاویکی ئیرلەندی هەیە،ڕۆجیرز ڕاهینەرەگەنجەکەی لیڤەرپۆل لە ماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا یانەکەی میرسیسایدی کەمیک لە ئارامی نزیک کردوەتەوەو هیوش هیوش هەنگاو دەنیت تا سورپۆشەکانی بەندەر بەسەرکەوتن شاد بکات و بیگەڕینیتەوە خولی یانە پاڵەوانەکان لەم وەرزەداو لە داهاتودا بە نازناوەکان شادی بکاتەوە.
ئەگەرچی ئەم ڕاهینەرە هەنگاوی باشی ناوە بۆ چونە پیشەوەی یانەکەی لەم ماوە کەمەدا بەڵام هەندیک هەلەی لە بازاڕی گواستنەوە ئەنجام داوە لەم نوسینە دا کەمیک تیشک دەخەینە سەریان،یەکەم بۆندی ڕۆجیرز جو ئالین بوو بە بڕی 14 ملیۆن پاوەند لە سوانزیەوە هینایە لیڤەرپۆل .
ئەم یاریزانە ویلزیە تا ئیستا لە ئاستی مام ناوەند دەر دەکەویت و بە قەد قەبارەی بۆندەکەی سودی لی وەرنەگیراوەو تەنانەت نەیتوانیوە لە پیکاتەی سەرەکی شوینی خۆی بکاتەوە فابیۆ بۆرینی ئیتالی گریبەستیکی تری ئەم ڕاهینەرەیە کە بە بڕی 12 ملیۆن لە یانەی ڕۆماوە گواستیەوە بۆ یانەی لیڤەرپۆڵ.
بۆرینی تەمەن 21 ساڵ لە وەرزی یەکەم لەگەڵ لیڤەرپۆل نەیتوانی سەرکەوتووبیت و دواجار توشی پیکان هات و یانەکە هیچ سودیکی لی وەرنەگرت لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بە خواستن ڕۆشتە یانەی سەندەرلەند هەروەها هینانی یاگۆ ئاسپاس لە سەلتافیگۆ بۆ لیڤەرپۆل بە بەبڕی 7 ملیۆن ئەم یاریزانە ئیسپانیە پاش کۆتای هاتنی 20 یاری خولی اینگلیزی تا ئیستا نەیتوانیە تەنها 1 گۆڵ تومار بکات ئەسپاس هەم یاریزانیکی لاوازەو هەم لە ئاست گەورەی لیڤەرپۆلدا نیە تا ئیستا ئەو هیرش بەرە یارمەتی لیڤەرپۆلی نەداوە لە هیچ یارییەکدا و پی دەچیت لە گواستنەوەی زستانە ڕوبکاتە یانەی سونزی لام وایە بۆرینی بمایەتەوە لە هاتنی ئەسپاس سودی زیاتر دەبوو بۆ یانەکە
گواستنەوەی عهلی سیسۆکۆ لە ڤالنسیاوە بۆ لیڤەرپۆل بە خواستن یەکیکی ترە لە کارە هەلەکانی ڕۆجیرز چونکە سیسۆکو هیندەی فلاناگان سودی بۆ لیڤەرپۆڵ نەبوە لەم وەرزەدا کە فلانۆ لە تیپی دوویمی لیڤەرپۆل سەرخراوە بۆ تیپی یەکەم
هینانی لویس ئەلبرتۆ ئەم یاریزانە ئەگەر چی یاریزانیکی لاوە بەڵام پیم سەیرە ڕۆجیرز بڕی 7 ملیۆن بۆ گواستنەوەی وەها یاریزانیک خەرج دەکات لە کاتیکدا فرنەندز سۆسۆی یاریزانی لاوی یانەکەی کە گومان لە ئاست بەرزی ناکریت بەخواستن دەینیریتە یانەی المیریا هەروەها گواستنەوەی نوری شاهین و ڤیکتۆر مۆسیس کە هیچیان بۆ یانەکە نەکردوە و دواتریش دەسبەرداری شاهین بووهو مۆسیس تا ئیستا یارمەتی لیڤەرپۆلی نەداوە لە هیچ یارییەک بۆ سەرکەوتن.
فەرحان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ