یاریزانێکی کورد بە گرێبەستێکی گەورە دەچێتە زەورا

02-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی زەورای عێراقی
A+ A-

رووداو - هەولێر

خەسرەو محەممەد ئەمین ناسراو بە (خەسرەو هەرکی) یاریزانی کورد لەگەڵ یانەی زەورای عێراقی گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەمڕۆ بەفەرمی یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات.

خەسرەو هەرکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەسەر هەموو شتەکان لەگەڵ یانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و کاژێر 19:00 بەکاتی باشووری کوردستان بەفەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە واژۆدەکات.



گرێبەستی بەرگریکەرە کوردەکە لەگەڵ یانە جەماوەرییەکەی عێراق بۆ دوو وەرزە و بەرامبەر 100 ملیۆن دینار واژۆدەکرێت، مووچەی مانگانەی یاریزانەکەش یەک ملیۆن و نیوە.

خەسرەو هەرکی 26 ساڵ پێشتر لە ریزەکانی یانەی هەندرێن و هەولێر لە باشووری کوردستان یارییکردووە و لە خولی نایابی عێراقیشدا بۆ یانەی کەرخ یارییکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە