رووداو – هەولێر
بەر لە یاریی نێوان بارسێلۆنا و لاس پاڵماس لە گەڕی حەوتەمی لالیگای ئیسپانیا، یاریزانانی بارسێلۆنا لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە ببوون بە دوو بەشەوە هەندێکیان پێیان باشبووە یارییەکە بکەن و هەندێکی دیکەش رازینەبوون یاریی بکەن مەگەر شەش خاڵیش لە یانەکە کەمبکرێتەوە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، دوای رەتکردنەوەی داوای بارسێلۆنا بۆ دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر لاس پاڵماس و دروستبوونی ناکۆکی لە نێوان یاریزانان، جۆزێب بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا راستەوخۆ چووەتە ژووری جلگۆڕینی یاریزانان و داوای لێکردوون یارییەکە بکەن، بەڵام هەندێک لە یاریزانان ئامادەنەبوون یاریی بکەن، دواتر بارتۆمیۆ گرنگی یارییەکە و بارودۆخەکەی بۆ یاریزانان روونکردووەتەوەو زۆربەی یاریزانان لە هەڵوێستەکەیان پەشیمانبوونەتەوە و رازیبوونە یارییبکەن، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هێشتا لە سەدا 10ی یاریزانان نەیانویستووە یارییبکەن، بەتایبەتی کەتەلۆنییەکان
دوای یارییەکەش بارتۆمیۆ لەگەڵ یاریزانەکان کۆبووەتەوەو سوپاسی کردوون و پیرۆزبایی بردنەوەی یارییەکەی لێکردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ