کاتی گەڕانەوەی گارێس بەیڵ بۆ نێو یاریگەکان

02-10-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گارێس بەیڵ، ئەستێرەی ریال مەدرید
A+ A-

رووداو - هەولێر

گاریس بەیڵ، ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەهۆی ئەو پێکانەی کە تووشی بوو بەشداریی لە یاریی ئەمشەوی یانەکەیدا ناکات، بەڵام بۆ یاریی داهاتووی لالیگا رەنگە بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

جولین لۆپیتیگێ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای کۆتاییهاتنی گێمی یەکەم گۆڕانکاریی بە یاریزانەکە کرد، دوای ئەوەی لە رانیدا هەستی بە ئازارکرد، هەر بەو هۆیەشەوە یاریزانەکە بۆ یاریی ئەمڕۆی بەرامبەر سیسکا مۆسکۆ لە چامپیۆنزلیگ بانگێشتنەکراوە.

هەردوو رۆژنامەی مارکا و ئەی ئێس دووپاتیدەکەنەوە کە یاریزانەکە رۆژی دووشەممە پشکنینی بۆ کراوە و هیچ مەترسییەکی نییە، رۆژی پێنجشەممە یاریزانەکە دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکان و رۆژی شەممە بۆ یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێش لە لالیگادا ئامادەدەبێت.

گارێس بەیڵ لە 8 یاریی ئەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 4 گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە