دوا به دوای بڕیاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی فاتح حمه خان له پۆستی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی گرێدا‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا و له‌پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بڕیاری دا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی فاتح حمه خانی ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه و متمانه‌ی پێبه‌خشیه‌وه.
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێی ڕاگه‌یاندین كه له نزیكه‌وه ئاگاداری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه ده‌بن و پاڵپشتی له ناوبراو ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كان و گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یاریه‌كانی داهاتوو .
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌دا بڕیار درا كه هه‌ڵسه‌نگادن و بۆ ئه‌نجامه‌كان بكرێت و چاودێری زیاتری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه بكرێت .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ