"بالۆن دۆر بدەنە ڤاران"

02-11-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن رافایل ڤاران-ئیسپانیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

میشێل پلاتینی، سەرۆکی پێشووی یوێفا رافایل ڤاران بە شایستەی بالۆن دۆر دادەنێت.

پلاتینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی گوتی" ڤاران یەکەم یاریزانە لە یەک ساڵدا بتوانێت هەم چامپیۆنزلیگ هەم جامی جیهانی بباتەوە، وەرزێکی نایابی بەڕێکرد،بۆیە بێ هیچ دوو دڵییەک دەبێت بالۆن دۆر بۆ ڤاران بێت".

سەرۆکەکەی پێشووی یوێفا زیاتر گوتیشی" لە 2006 فابیۆ کاناڤارۆ بالۆن دۆری بردەوە، ئەویش کاتێک جامی جیهانی بردەوە،ڤارانیش بە هەمان شێوەیە بۆیە ئەو دەبێت ئەمجارە بالۆن دۆر ببات".

رافایل ڤارانی فەرەنسی لە 2011 وە یاری بۆ یانەی ریال مەدرید دەکات، ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەی بەشداری 12 یاریکردووە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە