رووداوی وه‌رزشی ـ DW
كه‌ناڵی چواری ئیسپانیا رایگه‌یاند هه‌ڵسوكه‌وتی توندی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌دا و تێوه‌گلانی له چه‌ندین دیمه‌ن، كه تیایاندا ده‌ستدرێژی ده‌كاته سه‌ر یاریزانانی تیپی به‌رامبه‌ر به‌بێ تۆپ، كه‌وتووه‌ته ژێر چاودێری لیژنه‌ی ناوبژیوانان له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی ناوبژیوانان بۆ كه‌ناڵه‌كه ئاشكرایكردووه، كه زۆر له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه بێزاری خۆیان له‌و بارودۆخه نیشانداوه‌و هه‌ندێكیان نا رازین له‌وه‌ی رۆناڵدۆ تاوه‌كو ئێستا، كه 5 جار ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر یاریزانانى دیكه، رووبه‌ڕووی هیچ سزایه‌ك نه‌بووه‌ته‌وه به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كه ناوبژیوانى یاری نه‌یبینیوه. له‌و باره‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت "ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا ئه‌و یاریزانانه‌ى ئه‌و جۆره ره‌وشته نا وه‌رزشییانه له‌ناو یاریگه‌دا ده‌یكه‌ن به‌توندی سزا بدرێن، ئه‌گه‌ر له‌دوای یارییه‌كه زوومی كامێرا‌كان ئه‌و دیمه‌نانه‌یان خسته به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك".
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌چاوه‌یه‌ی لیژنه‌ی ناوبژیوانان ئاشكراشیكرد كه رێنمایی توند دراوه‌ته ئه‌و ناوبژیوانانه‌ی، كه له گه‌ڕه‌كانی داهاتوودا ده‌بنه ناوبژیوانی یارییه‌كانی ریال مه‌درید، چاودێری رۆناڵدۆ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بكه‌ن له نێو یاریگه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگایان له هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێكی توندی دۆن بێت كه ئه‌نجامیان ده‌دات. هه‌روه‌ها پشت به لێدانه‌وه‌ی ڤیدیۆ ده‌به‌سترێت له گه‌ڕه‌كانی داهاتوودا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر یاریزانێكی تیپی به‌رامبه‌ر به‌بێ تۆپ سزا بدرێت، چونكه رۆناڵدۆ ئه‌م وه‌رزه تاوه‌كو ئێستا 5 جار به‌بێ سزا ده‌ربازی بووه.
رۆناڵدۆ دوایین جار له یاری ریال به‌رامبه‌ر ریال بیتیس له هه‌فته‌ی رابردوودا، له وه‌رگرتنی كارتی سوور رایكرد دوای ئه‌وه‌ی به‌بێ تۆپ له ركابه‌ره‌كه‌ی مۆلینیرۆی دا، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو ناوبژیوان رووداوه‌كه‌ی نه‌بینی، هه‌رچه‌نده كامێرا‌كان هه‌موو رووداوه‌كه‌یان تۆمار كردبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ