ڤیدیۆ؛ تیپەکەی ڤان پێرسی بە دوو گۆڵ شۆککرا

03-02-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
فاینۆرد رۆتێردام، ئێکسیلسیۆر
فاینۆرد رۆتێردام، ئێکسیلسیۆر
نیشانەکردن فاینۆرد رۆتێردام، ئێکسیلسیۆر
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆبن ڤان دێر مێر لە دوایین خولەکەکاندا گۆڵێکی بۆ یانەی ئێکسیلسیۆر تۆمارکرد و رۆبن ڤان پێرسی و هاوڕێکانی تووشی شکستکردن.

رکابەرییەکانی گەڕی 20ـی خولی هۆڵەندا ئێکسیلسیۆر لەنێو یاریگە و هاندەرانی میوانداریی فاینۆرد رۆتێردامی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.

لە خولەکی 54 رۆبن ڤان پێرسی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد، لە خولەکی 63 عەلی مەسعود ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە.

یارییەکە بەو ئەنجامە بەردەوامبوو تاوەکو خولەکی 89 رۆبن ڤان دێر مێر بە گۆڵێکی سەرنجڕاکێش ڤانپێرسی و هاوڕێکانی تووشی شۆک کرد و گۆڵی دووەمی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و سێ خاڵی یارییەکەیان بردەوە.

دوای ئەم یارییە فاینۆرد لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکە خاوەنی 39 خاڵە و ئێکسیلسیۆریش 22 خاڵی هەیە و پلەی دوازدەیەمی گرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە