هەڵۆکانی قەندیل سەرکێشی بە ماتۆڕ دەکەن

04-04-2018
رووداو وەرزشی
..
..
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان، بانە، مۆتۆرسوار
A+ A-

رووداو -  رۆژهەڵاتی کوردستان

لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، 14 مۆتۆرسوار گروپێکیان پێکهێناوە بە ناوی گروپی هەڵۆکانی قەندیل، ئەم مۆتۆرسوارانە رۆژانە بەردەوام بە مۆتۆرەکانیان نمایش ئەنجامدەدەن ، جارجاریش سەرکێشی لە نمایشەکانیاندا دەبینرێت.

14 گەنج گرووپێکی ماتۆرسیکل سواریان پێکهێناوە و ناویان ناوە هەڵۆکانی قەندیل. 

گرووپەکە لە بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە و چالاکییەکانی لەو شارە و دەورووبەری ئەنجام دەدات.

ئەوان بە ماتۆرسیکل نمایشی سەرنجڕاکێش ئەنجامدەدەن و سەرکێشی دەکەن.
بەهۆی ئەو نمایشانەوە زۆرجار ژیانیان دووچاری مەترسی دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە