رووداو – هه‌ولێر
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له بریتانیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هه‌ڵوێستی یانه‌ی ریال مه‌درید سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداربوون له رافائێل ڤارانی به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی ئاشكراكردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانی، ریال مه‌درید نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری یاریزان رافائیل ڤاران ببێت له هاوینی داهاتوودا، به تایبه‌تی زیدانی راهێنه‌ر ده‌یه‌وێت تیپێكی به‌هێز بۆ وه‌رزی داهاتوو دروستبكات.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی، ریال مه‌درید بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ڤاران بۆ هه‌ر تیپێك، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه وه‌كو چه‌كێك به‌كاردێنێت، كه بڕه‌كه‌ی 429 ملیۆن پاوه‌نده "نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار".
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی باسی ئه‌وه‌یان كردووه، ڤاران ده‌یه‌وێت له مێركاتۆی هاوینه‌دا ده‌یه‌وێت ریال مه‌درید جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركێشییه‌كی نوێ تاقیبكاته‌وه، هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه خۆیشی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، كاتێك له باره‌ی داهاتووی خۆی پرسیاریان لێكردووه.
ئه‌م وه‌رزه رافائێل ڤارانی به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی بووه‌ته جێی بایه‌خی یانه‌كانی لیڤه‌رپوول، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، یوڤێنتوس و مانچێسته‌ر یونایتد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ