ڤیدیۆ؛ یەکەم مەشقی بەرازیل لەژێر سەرپەرشتی ئەنچێلۆتی

03-06-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
کارلۆ ئەنچێلۆتی
کارلۆ ئەنچێلۆتی
نیشانەکردن کارلۆ ئەنچێلۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کارلۆ ئەنچێلۆتی، سەرپەرشتی یەکەم مەشق و راهێنانی هەڵبژاردەی بەرازیلی کرد بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە مۆندیال.
 
دوای هەفتەیەک لە وەرگرتنی پۆستە نوێیەکەی و گەڕانی زۆر بە شوێنە جیاوازەکانی بەرازیل، دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکانی کرد بۆ هەردوو یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەکانی ئیکوادۆر و پاراگوای.
 
سیلیساو بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە پلەی دووەمی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوورە، هەڵبژاردەکە ئەمە یەکەم یارییەتی دوای ئەوەی لە دوایین یارییدا بە گۆڵێک بەرامبەر چوار گۆڵ بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دۆڕا و دوای ئەو یارییەش دۆریڤاڵ جونیۆر، راهێنەری هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە.
 
ئەنچێلۆتی بۆ ئەم دوو یارییە هەریەکە لە نەیمار داسیلڤا و رۆدریگۆی بانگهێشت نەکردووە، بەبیانووی ئەوەی پێکانیان هەیە، هەرچەند نەیمار بەدرێسی سانتۆسەوە یارییکردووە.
 
بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاژێر 02:00 هەڵبژاردەی بەرازیل لە یەکەم یارییدا لەژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئەنچێلۆتی، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیکوادۆر یاری دەکات، دوای ئەوە بە چوار رۆژ، یارییەکی دیکە ئەنجامدەدات و لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا میوانداریی هەڵبژاردەی پاراگوای دەکات.
 
ئەمڕۆ مەشقەکانی سامبا بەردەوامدەبن و کارلۆ ئەنچێلۆتی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا قسە لەبارەی ئامادەکارییەکانی تیپەکەوە دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە