میمۆ ئۆچوا گۆڵپارێزە پاڵەوانەکەی هەڵبژاردەی مەکسیک پەیوەندی بە یانەی مالەگای ئیسپانیەوە کرد لە گرێبەستێکی بێ بەرامبەردا بۆ ماوەی سێ ساڵ. ئۆچوا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەجاکسیۆدا کۆتایی هاتبوو، ئەو ئاستە بەرزەی لە جامی جیهانیش پێشکەشیکرد، بووە هۆی پەشیمان بوونەوەی یانەکەی و هەرزوو داوایان کرد بگەڕێتەوە، بەڵام ئۆچوا بڕیاریدا ڕووبکاتە لالیگا و یانەی مالەگە. ئوچوا کە نازناوی جاڵجاڵۆکەیان پێداوە، دەبێتە جێگرەوەی ویلی کابالێرۆ، کە لە هاوینی ئەمساڵدا ڕوویکردە مانچستەر ستی. ئۆچوا لە ساڵی ٢٠١١ وە روویکردووەتەوە خولی فەرەنسا و سێ وەرز یاریی بۆ یانەی ئاجاکسیۆ کردووە و نزیکەی 116 یاریشی لەگەڵ ئە ویانەیەدا ئەنجامداوە، پێشتریش لە خولی مەکسیک گۆڵپارێزی یانەی کلوب ئەمریکا بووە و 294 یاریشێ لەگەڵ ئەو تیپەدا ئەنجامداوە.
هەواڵە ناوخۆییەکان13-06-2026کوڕی پیاوە کوژراوەکەی بنەسڵاوە: بکوژەکە قسەی ناشرینی بە باوکم گوتووە و دواتر کوشتوویەتی