یانەی ئافرەتانی هەولێر لەیەکەم تاقیکردنەوەی خۆی لە خولی فوتساڵی کچانی یانە نایابەکانی کوردستان بە سەرکەوتوویی تەواوکرد، کاتێک سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئارارات بەدەستهێنا.
یارییەکە لە هۆڵی فرانسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەچوو ئافرەتانی هەولێر بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کچانی ئاراراتیان بردەوە.
یانەی ئافرەتانی هەولێر یەکەمین سەرکەوتنی لە یارییەکانی وەرزیی نوێی خولی فوتساڵی کچانی یانە نایابەکانی کوردستان تۆمارکرد، دوای بڕینی یانەی ئارارات.
ئەمساڵ هەشت یانە بەشدارییان کردووە لە خولەکە، یارییەکانی بەشێوازیی دوو کۆمەڵە بەڕێوەدەچێت، کە دوای تەواوبوونی قۆناخی یەکەم لە هەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێرینی رکابەرییەکە.
لە هۆڵی فەڕەنسۆ هەریری یانەی ئافرەتانی هەولێر میوانداریی کچانی یانەی ئاراراتی کرد، دوای یارییەکی پڕ بەهێز و پڕ لە ململانی یانەی ئافرەتانی هەولێر توانی یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
کچانی یانەی ئارارات کەمی راهێنان و خراپی ئامادەکارییان بەهۆکاری سەرنەکەوتنیان دەزانن.
یارییەکانی خولی فوتساڵی کچانی یانە نایابەکانی کوردستان بەسەرپەرشتی یەكێتی تۆپی پێی کوردستان بەڕێوەدەچێت، یارییەکان لە رۆژانی هەینی ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ