رووداو - هەولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاریگەی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیای دیارییکرد، دوای ئەوەی یانەی ریال چەندینجار رەتیکردووەتەوە یارییەکە لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت کە ساڵانی رابردوو بارسێلۆنای رکابەری گەیشتووەتە یاریی کۆتایی.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە 21-4-2017 لەسەر یاریگەی واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بەڕێوەدەچێت.
رۆژنامەکە رایگەیاندووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە و لە ساڵانی رابردووشدا لەسەر یاریگەی ڤیسێنتی کالدیرۆنی پێشووی رۆخی بلانکۆس 3 جار لە ماوەی 6 ساڵی ربردوودا یاریی کۆتایی کراوە.
مارکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوای دروستکردنی یاریگە واندا میترۆپۆلیتانۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا دەیەوێت ئەو یاریگەیە بکاتە یاریگەی هەمیشەیی یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی ئەو ئەوروپا کە وێمبلی لە لەندەن، یاریگەی ئۆڵیمپی بەرلین، ستاد دێ فرانس، رۆما ئۆڵیمیپکۆ یاریی کۆتاییان تێدا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ