رووداو - هەولێر
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بۆمبێکی هەڵدایە نێو بازاڕی گواستنەوەکانەوە و بەنیازی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤای یاریزانی بارسێلۆنایە و دەیکاتە گرانترین یاریزانی جیهان.
رۆژنامەی فرێنچ ریپەپلیکاڵ ، لە هەواڵێكیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لویس ڤان خالی راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتد داوای لە خێزانی گلایزەر کە خاوەندارییەتی یانە سوورەکە دەکەن، نەیمار داسیلڤای بەرازیلی بۆ بگوازنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش رێد دیڤڵز بڕی 146 ملیۆن پاوەندی ئامادەکردووە.
رۆژنامەکە زیاتر دەڵێت: بارسێلۆنا ئێستا لە هەوڵدایە بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی نەیمار، ئەو پارەیەی مانیوش ئامادەیکردووە هەڵخەڵەتێنەرەو پێدەچێ بلوگرانا بەمە رازیبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ