سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بۆ رووداو: نەفت نەکشاوەتەوە

04-01-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق
A+ A-

رووداو – هەولێر

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هەواڵی کشانەوەی یانەی نەفت لە خولی عێراق بە دروو دەخاتەوە و رایدەگەیێنێت ئەو یانەیە لە خولەکە نەکشاوەتەوە.

عەبدولخالق مەسعود لەلێدوانێکی تایبەتدا بە رووداوی گوت، یانەی نەفت بەشێوەیەکی کاتی ئەو بڕیارەیانداوە بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەربکەن و لە ئەگەری چارەسەرکردنی کێشەکانیش یانەکە دەگەڕێتەوە نێو خولەکە. 

مەسعود لەبارەی سزایەکانی یانەی جەوییە کە بەهۆی هێرشکردنە سەر یاریزانان و هاندەرانی یانەی نەفت گوتی، سزای ئەو یانەیە وەک خۆی دەمێنێتەوە و هیچ گۆرانکارییەکی تێدا ناکرێت.

دوای ئەوەی لە یاری رابردووی بەرامبەر یانەی جەوییە هاندەرانی ئەو یانەیە هێرشیان کردە سەر یاریزانان و هاندەرانی یانەی نەفت و هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و جنێویان پێداون، بەو هۆیەوەش یانەکە بەبڕی 5 ملیۆن دینار سزادراوە و چەند یارییەکیش لە دەرەوەی یاریگەی خۆی و دوور لە هاندەرانی ئەنجامدەدات و سەرۆکی دەستەی هاندەرانیشی لە ئامادەبوونی یارییەکان سڕکراوە و هیچ یاریزانێکیش نابێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێتە یاریگە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە