مانشێتی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئەمڕۆ

04-01-2017
رووداو وەرزشی
رۆژنامە وەرزشییەکان
رۆژنامە وەرزشییەکان
نیشانەکردن رۆژنامە وەرزشییەکان
A+ A-

له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌ وه‌رزشییه‌كانی ئه‌مڕۆی رووداو له‌ كاژێر 11:40 تیشك خرایه‌سه‌ر گرنگترین مانشێتی رۆژنامه‌ وه‌رزشییه‌كانی ئه‌وروپا

رۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێسی ئینگلیزی

لەبەشی سەرەوەی ئاماژەی بە ئەنجامی یارییەکانی شەوی رابردووی پرێمەرلیگ کردووە، کە بۆرنمۆوس و ئارسیناڵ بە 3 گۆڵ یەکسانبوون، سوانزی سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە و ستۆک سییتیش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر واتفۆرد بەدەستهێنا.

لە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکەدا وێنەیەکی ئۆلیڤێ جیرۆ دانراوە و نووسیوویەتی ، جیرۆ لە کلکەکەیەوە پێوەی داوە و ئارسیناڵی پاراستووە دوای ئەوەی لە خولەکی 92 ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی یەکسانکردووە.

لە خوارەوەی رۆژنامەکەش وێنەیەکی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری چێڵسی دانراوە و نووسراوە،  هەمووتان بەپەرووشن، لە خوارەوەش نووسیوویەتی کۆنتی لەسەر ئەو رێیەی گرتوویەتە بەر بۆ رکابەری یانەکان بەردەوام دەبێت و ئەو راهێنەرە دوێنێ قسەیکردووە و رایگەیاندووە جارێ زووە بۆ نازناوەکە با لە تۆتێنهام ببەینەوە ئینجا.

-----------
رۆژنامەی مارکا

ئەم رۆژنامەیە نزیکە لە ریال مەدرید وێنەیەکی ڤیتۆلو لە سیڤییا و لوکا مۆدریچی لە ریال مەدرید داناوە و نووسیویەتی ئەو دوو یانەیە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا لە نەرویج ئەمشەو لە قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا دووبارەدەکەنەوە کاتێک کاژێر 21:15 بەکاتی ئیسپانیا و 23:15 بەکاتی باشووری کوردستان رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

هەروەها باسی ئەوەی کردووە ریال مەدرید لە یارییەکەی ئەمشەو بە دەست پێکانی یاریزانەکانییەوە دەناڵێنێت، لە کاتێکدا گاریس بەیڵ، سێرجیۆ رامۆس، پیپی، لوکاس ڤاسکێس، کوڤاسیچ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداری لە یارییەکە ناکەن.

--------------
رۆژنامەی ئێل موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی 

وێنەیەکی گەورەی مێسیی داناوە تێیدا دەردەکەوێت لە کاتی راهێنانەکاندا واژۆ بۆ هاندەران دەکات و بە مانشێتێکی گەورە نووسیوویەتی مێسی دەمێنێتەوە، دوێنێ لە ئامادەکارییەکانی یانەکە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئاتلێتیک بیلباو لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی جامی شای ئیسپانیا 10 هەزار کەس زیاتر ئامادەی راهێنانەکانی بارسا بوون و داوای نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆیان کردووە، لە کاتێکدا یاریزانەکە تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە و ئەوەش ترسی خستووەتە دڵی هاندەرانی یانەکە لە بەجێهێشتنی یانەکەی. 

-------
گازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵیدا
لە ژمارەی ئەمڕۆی  ئەم رۆژنامەیە کە بارەگەکەی لە شاری میلانۆیە، گرنگترین بابەتی ئەمڕۆی رۆژنامەکە تایبەتە بە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانەکانی خولی ئیتاڵیا و بە گەورەیی نووسیویانە، هەمووان لە دژی هەمووان، واتا هەموو یانەکان کار لە دژی یەکدی دەکەن بۆ ئەوەی باشترین یاریزانەکان بگوازنەوە بۆ ریزەکانیان.

بە گشتی باس لەوە کراوەیە کە فرێدریکۆ بێرناردسکی یاریزانی فیۆرینتینا حەزدەکات بچێتە یەکێک لە یانەکانی میلانۆ، لەوەش گرنگتر باس لە گەڕانەوەی مارکۆ ڤێراتی کراوە بۆ سێریا ئەی لە دەرگاکانی یانەی یوڤینتوسەوە بچێتە ژووەرەوە، چاوپێکەوتنێکی رینکۆنی یاریزانی نوێی یوڤێش بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت من ئامادەم بۆ رکابەریکردن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە