برایتۆن برینی ئارسیناڵ و ئارسینی قووڵترکرد

04-03-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ئینگلتەرا بەریتانیا ئارسیناڵ لەندەن
A+ A-

رووداو - هەولێر

ڤینگەر ئاوت، ئەمە هوتافی هاندەرانی یانەی ئارسیناڵە لەسەرجەم یارییەکاندا، ئەمجارەش یانە لەندەنییەکە درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیدا و بە یانەی برایتۆن دۆڕا.

ئارسیناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بووە میوانی یانەی برایتۆن و یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێدۆڕاند.

لە خولەکی حەوتدا لویس دەنک گۆڵی یەکەمی یانەی خاوەن یاریگای تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 26دا گلین مورای گۆڵی دووەمیشی لە تۆڕی گانەرز تۆمارکرد، پێش کۆتاییهاتنی ئەم گێمەش بە دوو خولەک، پیێر ئۆبامیانگ گۆڵەکەی تۆپچییەکانی تۆمارکرد.

ئەم دۆڕانە هاندەرانی ئارسیناڵی رق ئەستور کردووە و لە سەرجەم یارییەکاندا هاندەران بە شێوازی جیاجیا داوای دەرکردنی ئارسین ڤینگەری راهێنەری یانەکە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە