رووداو - هەولێر
لە یاریی یانەیەکی باکووری کوردستان لە خولی پلە دووی تورکیا شەڕ و ئاژاوە روویدا و وشەی رەگەزپەرستی لە دژی یانە کوردییەکە بەکارهێنرا.
لە رکابەرییەکانی خولی پلە دووی تورکیا لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئامەدسپۆر و ساکاریا سپۆر شەڕ و ئاژاوە روویدا، یاریزانانی یانەی ساکاریا سپۆر ئاماژە و وشەی رەگەزپەرستیان بەرامبەر یانە کوردییەکە بەکارهێنا.
Bunun adı futbol terörü!
— Blog Sakaryaspor (@BlogSakaryaspor) March 3, 2019
Hatırlatma: Bu karşılaşma TFF gözlemcileri gözetiminde hakem Ferhan Kestanlıoğlu tarafından hiçbir müdahale yapılmadan oynatılmıştır. pic.twitter.com/0mvTroaiRv
یانەی ئامەد سپۆر لە راگەیاندراوێکی فەرمیدا رەتیدەکاتەوە کە ئەوان هیچ سەرپێچییەکیان کردبێت و یاریزانەکانیان هیچ کارێکی نەخوازراویان ئەنجامدابێت، هەروەها دووپاتیشیدەکاتەوە کە یاریزانەکەی ئەوان وەک ئەوەی لە میدیای تورکیادا باسکراوە هیچ شتێکی لەدەستدا بووبێت بۆ لێدان لە یاریزانانی یانەی رکابەر.
ئامەد سپۆر لەبەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەیدا گوتی، لە دژی ئەوان وشەی رەگەزپەرستی بەکارهێنراوە، هەروەها وێنەیەکی یاریزانەکانی ساکاریا سپۆریشی بڵاوکردووەتەوە کە ئاماژەکانی رەگەزپەرستی بە دەستەکانیان لە دژی یاریزانانی ئامەد سپۆر دەکەن.
Amedspor'dan açıklama: "Yaratılan algı operasyonu hakkında."
— FutbolArena (@futbolarena) March 3, 2019
👇 pic.twitter.com/BqEXMrdjJt
ئەمە جاری یەکەم نییە یانەکانی باکووری کوردستان رووبەڕووی کێشە و شەڕ و ئاژاوە دەبنەوە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە یاریی نێوان جزیرە سپۆر و سەریکی بەلدییە سپۆر لە خولی پلە سێی تورکیا هێرشکرایە سەر یاریزانانی جزیرە سپۆر و دوو یاریزانی بریندارکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ