رووداو - هەولێر
مینۆ رایۆلای بەرێوبەری کارەکانی رۆمولۆ لوکاکۆی یاریزانی یانەی ئێڤیرتۆنی ئینگلیزی رایگەیاند، کە هێرشبەرە بەلجیکاییەکە لە دیێگۆ کۆستای یاریزانی یانەی چێڵسی باشترە.
سەرەتای ئەم هەفتەیە مینۆ رایۆلا کە یەکێکە لە بەناوبانگترین بەڕێوبەری کارە وەرزشییەکانی یاریزانان، لە ئەرکێکی نوێیدا بوو بە بەڕێوبەری کاری رۆمولۆ لوکاکۆ، لەیەکەم لێدوانیشیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر زوتر بەو ئەرکە هەڵبستایە، ئەوا نەیدەهێشت لوکاکۆ لە یانەیەکی وەک ئێڤێرتۆن یاری بکات و دەیبردە ریزی گەورەکانی ئەوروپا، یانیش هەر لە چێڵسی دەیهێشتەوە.
مینۆ سەبارەت بە دیێگۆ کۆستا گووتی، لوکاکۆ زۆر لەو باشترە، مەرج نییە پێوەرەکان تەنیا لەناو لاکێشەی سەوزدابن ،بەڵکو دەبێت وەک رۆمولۆ دڵێکی گەورەت هەبێت.
رایۆلا باسیشی لە پۆڵ پۆگبا کرد و دەڵێت گەر ئەو داهاتووی جیهان بێت، ئەوا لوکاکۆش هیچی لەو کەمتر نییە و پۆڵ پۆگبایەکە لە هێرشبەردا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ