سێ یاریزانی ئافرەتانی هەولێر چوونە هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق

04-05-2013
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن ئافرەتانی هەولێر
A+ A-

 

هەولێر – محەمەد کارێزی

سەرۆکی یانەی ئافرەتانی هەولێر رایگەیاند، سێ کچە یاریزانیان بانگێشتی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق کراون.

کافیە رەئوف تایبەت بە رووداوی راگەیاند" دوای ئەوەی توانیمان بەئاست و ئەنجام سەرکەوین بۆ قۆناخی بژاردەی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچانی عێراق، دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق سێ یاریزانی تیپەکەمانی بانگێشت کرد، بۆ ئەوەی بەشدار بن لە پاڵەوانتیە نێودەڵەتیەکانی داهاتوو".

دوای پێنج رۆژ لە کێبڕکێ کردنی شەش یانەی بەشداریی کۆمەڵەی باکووری پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی عێراق کە یارییەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەک لە یانەکانی ئافرەتانی هەولێر و ئەفرۆدێت وەک نوێنەری یانەکانی باکوور سەرکەوتن بۆ قۆناخی بژاردە.

زیاتر گوتی" بە هۆی ئامادەکاریی بەردەواممان ئەمساڵ دەمانەوێت پارێزگاریی لە نازناوی وەرزیی پێشوومان بکەین، هەروەها دەمانەوێت رێژەی کچە یاریزانانمان لە هەڵبژاردەی عێراق زیاتر بێت".

ئەو كچە یاریزانانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کراون ئەمانەن : شەونم قادر، پەرێزسلێمان، سەروین ئەحمەد.

یانەی ئافرەتانی هەولێر لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە