رووداو-هەولێر
ئەمڕۆ لە شاری موسڵ بەشێک لە ئەستێرەکانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق یارییەکی دۆستانە بەرامبەر بە یاریزانە دێرینەکانی شاری موسڵ ئەنجامدەدەن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە یاریگەی زانکۆی موسڵ ئەستێرەکانی تۆپی پێی عێراق کە لە نێوانیشیاندا سەرهەنگ موحسینی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر بانگهێشتکراوە رووبەڕووی یاریزانە دێرینەکانی شاری موسڵ ببەنەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکە بۆ دووبارە بووژاندنەوە و زیندوکردنەوەی وەرزشە لە شاری موسڵ دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ کەوتە ژێر دەسەڵاتی داعش و زۆربەی یاریگە و هۆڵە وەرزشییەکانی ئەو شارە تێکدران و خاپوورکران.
لە نێو تیپی ئەستێرەکانی عێراق هەریەکە لە ئەحمەد رازی وەک کاپتنی تیپ، عیماد هاشم، سەرهەنگ موحسین، مەهدی کەریم، کەریم سەدام، حەبیب جەعفەر و کۆمەڵێک یاریزانی دیکەش بانگهێشتکراون.
عەلی وەهاب کە ئێستا راهێنەری یانەی هەولێرە وەک راهێنەری تیپەکە دەستنیشانکراوە.

یارییەکە بەسەرپەرشتی لێژنەی وەرزش و لاوانی ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەرێوەدەچێت، بریاریشە لە کاژێر 16:00 فیکەی دەستپێکردنی یارییەکە لێبدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ