رووداو - هەولێر
یانەی سێلتیک بەبردنەوەی لە ئێبردین، نازناوی خولی سکۆتلاندی بۆ جاری هەشتەم لەسەریەک لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 36ـی خولەکەدا، سێلتیک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی ئەبێردین بووەوە و یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لێبردەوە.
لە خولەکی 40 میخائیل لوستیگ گۆڵی یەکەمی بۆ سێلتیک تۆمارکرد، لەخولەکی 53 جوزۆ سیمیۆنۆڤیچ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی میوان تۆمارکرد.
لە خولەکی 88 ئودسۆن ئودوارد گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد و رۆژێکی مێژوویی بۆ سێلتیک یەکلاییکردەوە و یانەکە بۆ جاری هەشتەم لەسەریەک، هەروەها 50 لەمێژوویدا نازناوی خولی سکۆتلاندی بردەوە و تەنیا 4 نازناوی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتەوە رکابەرە هەمیشەکەی کە گلاسکۆ رێنجەرزە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ