رووداو -سلێمانى
یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى بۆ جارى دوانزه‌یه‌مین له مێژوودا نازناوى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاى ده‌سته‌به‌ركرد پاش سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر یۆڤێنتۆسى ئیتاڵى له یاریی كۆتایى خوله‌كه جه‌مسه‌رى دووه‌مى یارى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپى ئاشكرا بوو .
بڕیاره رۆژى 8-8-2017 له یارى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپا هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌دریدى ئیسپانى پاڵه‌وانى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپاو مانچێسته‌ر یۆنایتدى ئێنگلیزى پاڵه‌وانى خولى ئه‌وروپى به‌رامبه‌ر یه‌ك بوه‌ستنه‌وه .
یارییه‌كه له سه‌ر یاریگه‌ى فیلیپى دووه‌م له سكۆپى پایته‌ختى وڵاتى مه‌كدۆنیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاش 4 ساڵ ده‌بێته یه‌كه‌م یارىی هه‌ردوو یانه پاش ئه‌وه‌ى له قۆناخى شانزه‌ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كاتنى ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یه‌ك وه‌ستانه‌وه .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ