فێدێر و نادال رۆڵاند گارۆس دەگەیێننە لووتکە

04-06-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فێدێرێر، نادال
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆجێر فێدێرێر، دوای یارییەکی ماراسۆنی و پڕ رکابەری خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی تێنسی رۆڵاند گارۆس.

لە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکەدا، مایسترۆ لە دێربی سویسرادا رووبەڕووی ستانسیلاس فاڤرینکای هاونیشتمانی بووەوە، هەردوو تێنسزانەکە یارییەکی بەهێز و سەرنجڕاکێشیان ئەنجامدا.

سەرەتا فێدێرێر کۆمەڵەی یەکەمی بە حەوت شەش بردەوە، دوای ئەوە شەش چوار دۆڕا، پاشان دوو کۆمەڵەی لەسەریەکی بە حەوت شەش و شەش چوار بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

لە قۆناخی داهاتوودا لە یارییەکی کلاسیکی و بەهێزدا فێدێرێر رووبەڕووی رافایێل نادال دەبێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە رافایێل نادال دەرفەتێکی دیکەی بۆ گەیشتن بە نازناوی 12ـەیەمی پاڵەوانێتییەکە و تۆمارکردنی ریکۆردێکی مێژوویی لەسەر ئاستی کچان و کوڕان.

ماتادۆر لە قۆناخی پێشکۆتاییدا رووبەڕووی کی نیشیکۆری ژاپۆنی بووەوە و یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

نادال هەر زوو باڵادەستی خۆی لە یاریگەدا دووپاتکردەوە و بە شەش یەک، شەش یەک و شەش سێ خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە