دی لیخت دوو دڵە

04-06-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن ماتیاس دی لیخت
A+ A-

رووداو - هەولێر

ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی ئەیاکس، دوو دڵە لە بڕیاردان لە داهاتووی خۆی.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دی لیخت نازانێت داهاتووی لە کام یانە دەبێت، بەڵام دەیەوێت لە زووترین کاتدا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر داهاتووی خۆی بدات.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەڵێت، هێشتا لەبەردەم خوێندنەوەی گرێبەستەکانم، چەند دەستەوارەیەکم بۆ هاتووە لە یانەکانی بارسێلۆنا، یوڤێنتوس و مانچێستەر بۆ هاتووە، پێداچوونەوەیان بۆ دەکەم، هەروەها پێداچوونەوە بۆ ئەوەش دەکەم لە ئەیاکس بمێنمەوە.

ماتیاس دەڵێت، دەمەوێت باشترین بژاردە هەڵبژێرم و ئارام بم، بەڵام لە داهاتوویەکی کەمدا هەموو ئەمانە رووندەبێتەوە.

دی لیخت لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ ئەیاکس ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە و خول و جامی هۆڵەندای بەدەستهێناوە، لە چامپیۆنزلیگیش یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە