راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كانی ئیسپانیا، گفتوگۆی نێوان هه‌رسێ ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی، نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی و لویس سوارێزی ئۆرۆگوانی ئاشكرا كرد، كه له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری مێسی كردوویانه.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و 3 ئه‌ستێره‌یه كه به ئێم ئێس ئێن ناسراون، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌رفه‌تێكیان بۆ ره‌خساوه گفتوگۆیه‌كی كورت ئه‌نجام بده‌ن و هه‌رسێكیان له‌سه‌ر یه‌ك شت رێككه‌وتوون.
وه‌ك ئه‌و راپۆرتانه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌و 3 ئه‌ستێره لاتینییه له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه له وه‌رزی نوێ‌دا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو نازناوه‌كانی ئیسپانیا و ئه‌وروپادا بگرن و رێگه به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌ده‌ن ببێته رێگر له‌به‌رده‌م ئامانجه‌كه‌یاندا، به‌تایبه‌تیش ریال مه‌دریدی ركابه‌ریان.
ئه‌و سه‌رچاوانه نووسیویانه "مێسی و نه‌یمار و سوارێز له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه دڵخۆشی بۆ شاری بارسێلۆنا بگه‌ڕێننه‌وه‌و رێگه نه‌ده‌ن ریال مه‌درید له وه‌رزی نوێ‌دا نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بباته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ