یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا هەڕەشەیان لەسەرە

04-07-2018
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن مۆندیال کۆڵۆمبیا
A+ A-
رووداو - هەولێر

دوای چوونە دەرەوەیان لە مۆندیالی 2018ی رووسیا لەسەردەستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، یاریزانانی هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا کەوتنە بەر هێرش و هەڕەشەی کوشتن.

کۆڵۆمبیا لە یاری دوێنێ شەویدا لە بەرامبەر ئینگلتەرا بەلێدانی یەکلاکەرەوە ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد پاش ئەوەی لە کاتی ئاسایی و گێمی زیادکراوی یاریدا بە گۆڵێک یەکسانبوون.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکرد هەریەکە لە ماتیۆس ئۆریبی و کارلۆس باکا کە دوو لێدانی یەکلاکەرەوەیان لەدەستدا، هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە و ئەو رووداوە هەمان رووداوی هاوشێوەی بەر لە 24 ساڵ بەبیردەهێنێتەوە کاتێک ئاندرێس ئیسکۆباری یاریزانی هەڵبژاردەکە پاش هەڕەشەلێکردنی کوژرا، دوای ئەوەی بوو هۆی تۆمارکردنی گۆڵێکی بەهەڵە لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالی 1994دا.

باکا و ئۆریبی هیچ روونکردنەوەیەکیان لەبارەی جۆری هەڕەشەکانەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رۆژنامەکە دەڵێ ئەو دوو یاریزانە جۆرێک لە دوو دڵییان پێشانداوە لە گەڕانەوە بۆ کۆڵۆمبیا.

ساڵیادی کوشتنی ئیسکۆپار تەنیا یەک رۆژ بەر لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا و ئینگلتەرا بوو لە مۆندیالی ئەمساڵدا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە