خۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند، پێویستی بەهیچ یاریزانێکی دیکە نییە تاوەکو لە مێرکاتۆی زستانەدا بیگوازێتەوە بۆ ریزکانی یانەکەی.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، بەبوونی سێ هێرشبەری وەک ئیتۆ و تۆرێس و دێمبابا، پێویستم بەهیچ هێرشبەرێکی دیکە نییە تاوەکو گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەم.
سپێشەڵ وەن زیاتر جەختی لەوەکردەوە کە یاریزانەکانی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی باشترین ئاست لە پریمەرلیگدا پێشکەش دەکەن.
مۆرینۆ دووپاتیکردەوە دەبێت پارێزگاری لەیاریزانەکانیان بکەن تاوەکو پێکهاتەی تیپەکە لەلوتکەدا بهێڵنەوە.
یانەی چێڵسی ئێستا لە پلەی دووەمی پریمەرلیگی ئینگلیزیدایە بە ٢٧ خاڵ دوای تێپەڕ بوونی سێزدە گەڕ بەسەر ئەو خولەدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ