بۆمبی مێركاتۆی زستانە...لیڤاندۆڤسكی بۆ میونشن

05-01-2014
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
نیشانەکردن بایرن میونشن لیڤاندۆڤسكی
A+ A-


رووداو – هەولێر
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە تۆپی پێ دووپاتیكردەوە، رۆبەرت لیڤاندۆڤسكیی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ركابەی، رازی بووە لەسەر گواستنەوەی بۆ ریزەكانی بایرن میونشن بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج وەرز و لە كۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندیی بە یانەی باڤارییەوە دەكات.
دواجار گرێبەستی لیڤاندۆڤسكی و بایرن میونشن رێككەوت، كە بایرن لە سەرەتای ئەم وەرزەوە هەوڵی بۆ دەدا.
بایرن میونشن رایگەیاند لەگەڵ یانەی لیڤاندۆڤسكیی تەمەن 25 ساڵان رێككەوتنێكی زوویان كردووە، كە لە كۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندیی بە یانەكەیانەوە دەكات.
لیڤاندۆڤسكی پێش ئەوەی رێككەوتن لەگەڵ بایرندا بكات، پشكنینی پزیشكی ئەنجامداوە.
لیڤاندۆڤسكی كە گرێبەستەكەی لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆنددا تەواو دەبێت، پێش ئەوەی بە گرێبەستێكی ئازاد یانەكە جێبێڵێت، یانەكەی زیرەكانە مامەڵەی لەگەڵدا كرد و بە گرێبەستێكی بەرز بۆ بایرن دەستبەرداری بوو، بەڵام هێشتا نرخی گرێبەستە پێنج ساڵییەكە ئاشكرا نەكراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە