رۆناڵدۆ داهاتوویەکی پڕشنگدار دەبینێت لەگەڵ بینیتێز

05-07-2015
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا
رووداو
رووداو
نیشانەکردن كریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یەكەمی یانەی ریال مەدرید دوای دابڕانێكی بەرچاو لە مێدیاكان، هاتەوە بە زوومی كامێراكان و بڕوا و متمانەی خۆی پێشاندا كە تیپەكەی لە وەرزی نوێدا چەند نازناوێك دەباتەوە.

رۆناڵدۆ كە ئێستا لە نیڤادایە لە ئەمەرێكا، لە لێدوانەكانیدا گەشبنیی زۆری پێشان دا بۆ بردنەوەی نازناوەكانی وەرزی نوێ لە لایەن یانaەكەیەوە لە ژێر سەرپەرشتیی راهێنەری نوێی یانەكەی، رافائێل بینێتێز.

رۆناڵدۆ كە خاوەنی بالۆن دۆری دوو ساڵی رابردووە وەكو باشترین یاریزانی جیهان، سەبارەت بە تێڕوانین و گەشبینیی بە رافا بینیتێز، گوتی: "ئەو كارانە بۆ من گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئامانجەكان بپێكین و بارودۆخی تیپەكە بگەڕێتەوە رێگەی راست لە پێناو گەڕانەوە بۆ سەكۆی سەركەوتنەكان و بردنەوەی نازناوەكان، چونكە ریال مەدرید باشترین تیپە لە جیهاندا.

رۆناڵدۆ ئاماژە بەوەدا دەكات، تیپەكەی سەركێشیی زۆری لە پێشە و ئەوان بڕینی هەموو بەربەستەكان.

كریس گوتی: لە قۆناخی ئامادەكاریی داهاتوودا چاكسازییەكان دەستپێدەكەین، لە ئوستڕالیا دەستپێدەكەین و دواتر دەچینە چین و لە ئەڵمانیاش ئامادەكارییەكان كۆتاییان دێت.

دۆن رۆناڵدۆ ئاشكرایكرد، كە قۆناخی ئامادەكاریی ئەوان و گەشتەكانیان بۆ شارەزابوونی راهێنەرە لە ئاستی یاریزانەكان و دواتریش بۆ ئەوەیە بزانێت لە مێركاتۆی هاویندا چی یاریزانێكی پێویستە بۆ ئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا بكات.

كاپتنەكەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، سەبارەت بە رۆیشتنی سێرجیۆ رامۆسی بەرگریكاری یانەكەی قسەی كرد و گوتی: "هیچ شتێك دەربارەی ئەو بابەتە نازانم، پێموایە رامۆس خۆی دەتوانێت وێنەی داهاتووی خۆی بكێشێت، بەڵام هیوام وایە زۆرترین ماوە لەگەڵ ئێمەدا بمێنێتەوە.

رۆناڵدۆ داوای لێبوردن لە هاندەرانی یانەكەی دەكات، دوای ئەوەی وەرزی رابردوویان بەبێ دەستكەوت بەڕێكرد، بەڵام بەڵێنی دا كە لە وەرزی نوێدا نازناو و دەستكەوتی تازە بەدەست دەهێنن، داواشی لە هاندەرانی ریال كرد ئارامیی لەسەر تیپەكە بگرن و پاڵپشیی بكەن.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ وەرزی رابردوو نازناوی گۆڵكاری لالیگای ئیسپانیای بەدەستهێنا بە تۆماركردنی 48 گۆڵ و خۆی ئامادەكردووە وەرزی نوێش بە ئاستێكی بەرز بگەڕێتەوە و لەگەڵ تیپەكەیدا ململانێ لەسەر نازناوەكان بكات.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە