سزادان ئاتلێتیکۆ مەدرید ناوەستێنێت

05-07-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ڤیتۆلۆ-گواستنەوە
A+ A-
رووداو-هەولێر

  یانەی ئاتلێتیکۆمەدریدی ئیسپانی بە نیازە ڤیتۆلۆی یاریزانی یانەی سیڤییا بگوازێتەوە ریزی یانەکەی.

ئاتلێتیکۆمەدرید لەگەڵ ئەوەی لەلایەن فیفاوە سزدراوە لە گواستنەوەی یاریزانان تاوەکو مانگی یەکی 2018، بەڵام دەیەوێت یەکەم گواستنەوەی ڤیتۆلۆ بێت.

بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، دیێگۆسیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو ڤیتۆلۆ بداتە سیڤییا، بەڵام بەهۆی ئەوەی یانەکە ناتوانێت سوود لە یاریزانەکە وەربگرێت بەشێوەی خواستن یاریزانەکە  دەداتە یانەی لاس پالماس تاوەکو سزایەکەی نامێنێت.

ڤیتۆلۆ لە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی سیڤییا بەشداری 43 یاری کردووە 6 گۆڵی تۆمار کردووە و 10 ئاسیستیشی دروستکردووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە